پاش ئەوەی لە یارییەکەی دوێنێ شەوی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرامبەر کۆڵۆمبیا تووشی پێکانێکی سەخت هات . ئەمڕۆ یانەی ڕۆما ڕایگەیاند نیکۆلا بوردیسۆ بۆ ماوەی ٦ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
بوردیسۆ بە سەختی ئازاری پێگەیشت پاش گورزە خراپەی کە لێیدرا لەلایەن یاریزانی کۆڵۆمبیا جەیمس ڕۆدریگێز لە خولەکی ٣٣ ، ئەمڕۆ دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە لە قاچی چەپی پچڕانی ماسولکە ڕوویداوە.
هەرچەندە تا ئێستا جۆری چارەسەرەکەی ڕانەگەیندراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت نەشتەرگەرییەک بۆ یاریزانە ٣٠ ساڵەکە ئەنجام بدرێت کە بۆ ماوەی ٦ مانگ دووری دەخاتەوە ئەمەش مانای ئەوەیە تا کۆتایی ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|یک شنبهبرچسب:,|